سڵاو
دوستان و شاعیرانی به‌رێز
بۆ نو‌ێژه‌ن کردنه‌وه‌ی شێعری هاوبه‌شی و کلاسیک هه‌نگاوێکمان له‌م
رێگایه‌دا هه‌ڵگرتووه، که جێی ئاماژه‌یه شاعیرانی به‌رێز وه‌ک مامۆستا
ئاسۆ و ئه‌مین گه‌ردیگلانی و ئیبراهیم ئیسماعیل پوور ((شه‌ماڵ)
میلادئه‌مانه‌ڵڵاهی ((یادگار)) یارمه‌تیێکی زۆریان داوم، هه‌ر وه‌ها به‌رێزانێ
زۆرله شاره‌کانی دوور و نزیک وه‌ک له‌م قه‌سیده‌یه‌دا به‌ر چاو ده‌که‌وێ
به‌ده‌نگمانه‌وه هاتوون، ئه‌م قه‌سیده به‌رهه‌می چواره‌مه که به شێوه‌ێکی زۆر
به‌ر بڵاوتر دام مه‌زراندوه، ئیسته‌ش داواکارین له شاعیران و نووسه‌رانی
به‌رێزیارمه‌تیمان بده‌ن،تکایه به‌رهه‌می خۆتانمان (له‌سه‌رئه‌م وه‌زن و قافیه،بێ
دووپات بوونه‌وه‌ی سه‌روا) له‌نێوان بۆ چونه‌کاندا (له‌کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا)
بۆدانێن تا پاش پیا چونه‌وه بی خه‌ینه نێوئه‌م قه‌سیده‌یه‌وه،قه‌سیده‌که پاش
ته‌واوبوونی به شیوه‌ی کۆپه‌ر چاپ ده‌بێت، شاعیرانی به‌رێز به‌ر پرسی
بابه‌ت و ناوه‌رۆک له ئه‌ستۆی خۆیانه، چاوه‌ڕێی ره‌خنه‌و تێ بینی و به‌رهه‌می ئێوه‌ی ئازیزین...
به‌سپاسه‌وه.
ئه‌حمه‌د یاسینی
(چرۆستان)
ئێمه كه‌ژوانی ژيانين هه‌ڵگری ئاڵای ئه‌وين
تيشكی تيرێژی به‌يان و باڵی زێڕينی ئه‌وين
كۆتری دڵداری ئاشتی بانگی بيلالی گه‌لين
پڕ له شيله‌ی خۆشه‌ويستی هه‌يڤی ڕوناكی شه‌وين (ئه‌لف.ی پشكۆ)
چلچه‌مه‌ی عه‌شقه ده‌ماری ئێمه دڵ سه‌ر چاوه‌كه‌ی
به‌رزه سه‌رمان دوندی ئاواتێكی به‌رزين نانه‌وين
ئێمه خه‌رمانه‌ين له ده‌وري مانگی هيوای نیشتمان
تا زه‌وی پاراو نه‌کا بارانی شادی ناڕه‌وین (ئه‌مین.گه‌ردیگلانی)
ڕه‌و ڕه‌وه‌ی كۆرپه‌ی حه‌زم بو ناوی به‌رزی نيشتمان
ڕۆندكن ڕوباری شاديم،شۆڕه بی به‌ژنم نه‌وين
كه‌ی په‌ڵه‌ی شادی ده‌بينم له‌م وڵاته قاقڕه؟
بۆشكۆفه‌ی ئه‌و هه‌ناسه‌ت تاسه باران و زه‌وين (ئه‌لف.ی پشكۆ)
تا له يه‌كتر هه‌ڵنه‌پێكن په‌نجه‌يان چۆم و چيا
قه‌د له ڕژدی پڕ گه‌وه و هه‌ورازی شه‌و سه‌رناكه‌وين
ئێمه ڕۆڵه‌ی خۆر و گڕكانين و تاريكی به‌زێن
ئه‌سپی ژێرپێمان بروسكه‌ن فێری ته‌قله‌و هه‌وهه‌وين(ئه‌مين.گه‌ردیگلانی)
به‌رهه‌ڵستی ئاسنيشمان گه‌ر له سه‌ر ڕێ دابنێن
ڕاست به‌ره‌و به‌رزی ده‌پێوين، ڕيگه هه‌رگيز نانه‌وين
له‌م شه‌وه‌ی ئه‌نگوسته چاوه چاوه ڕێی شۆعله‌ی نيگام
ڕۆژی ڕوت ده‌رخه له مێژه چاوه ڕێی يه‌ك پڕته‌وين
تا بزه‌ی لێوی چيا مابێ كه‌سه‌ر مانای نيه
بۆ به‌يانی ده‌ردی دڵ شمشاڵی شووشی مه‌وله‌وين
خۆشه وه‌ك زيره‌ك له پاش مه‌رگيش به گوێی دونيا بڵێي
زيندو ماوين نامرين و ئێسته‌كانه‌ش هه‌ر هه‌وين (ئاسۆ)
ئێمه گيري وشكه ساڵين نوێژه بارانه‌ی ده‌كه‌ين
بۆ چرۆيێ،بۆ به هارێ،تا نه‌يێ داناكه‌وين
وه‌ك هه‌ڵۆی سه‌ربه‌رزی شاخين بۆ قه‌لی ڕووڕه‌ش ئه‌چين
بۆ دڵي ديلي شه‌واريش ئێمه چه‌شنی بڕنه‌وين (م.ئه‌لف.يادگار)
ئاربه‌با و بابۆس نشێن و شان به شانی شاخ ئه‌ژين
گه‌رده نه‌و سه‌رتون و دوند و لوتكه‌مان گشت بۆ كه‌وين
دڵ به وه‌ی پاراو ئه‌كه‌ين و مێشكی پێ زاخاو ئه‌ده‌ين
سه ر له پێناوی پلوسكی پڕ حه‌زی پڕ لوزه‌وين
خۆشه‌ويستی بێ سه‌رنجام نابێ تا پێته‌ختی حه‌ز
هه‌ر به تێشوی ئه‌و به‌ڕێوه‌ين ئێمه تاك و ڕێڕه‌وين
ئێمه نازاوی ئه‌وين و گه‌رمی ئامێزی ئه‌وين
هه‌ربه‌يه‌ك قوم ڕێگه‌ده‌گرين گه‌رچی فێری ڕێژه‌وين (سۆران حسه‌ينی)
ئێمه كانگای به‌رخودا نين تووڕ ئه‌ده‌ين شه‌وگاری تار
كێ له بۆ كازيوه ئه‌مرێ بێگومانين سه‌ر به‌وين
په‌نجه‌كانمان بۆ شكانی يه‌كتری ناياته گۆ
واين له سه‌ر ڕێگه‌ی نه‌ياران،ئاسنين،كوتكين،چه‌وين (شه‌ماڵ)
گشت ئه‌ويندارانی ڕێگه بێ وچان و بێ پشوون
چاكه يه‌ك دڵ بين له ژينا با له يه‌ك دورۆ نه‌وين (ئاكام)
بيره چه‌وتيش تێك ئه‌ده‌ين خۆ گه‌ر له خۆ بێ يا له دژ
به‌رخی ئازادی به‌ڕێوه‌ن پڕ له ژانی ده‌م زه‌وين
تاكو كه‌نگێ كۆتری ئاوه‌ز چينه‌ی ڕۆحمان نه‌كا
تا سنور و سينگی ئاوات ڕێكه‌وين با نه‌سره‌وين (شه‌ماڵ)
بۆ بزه‌ی کوێستانی حه‌ز له‌نجه‌ی خه‌یاڵی سرک و سڵ
ڕیتمی هه‌نگاوی شه‌تاوو نۆتی مۆسیقای که‌وین
تا هه‌ناسه دێته بژوێنی هه‌واری خۆزگه‌مان
شه‌و ده‌که‌ینه خه‌ڵوه‌تی گیان و له گه‌ڵ گوڵ ناسره‌وین
پێ دزه وه‌رزی نیگای خێڵی خه‌م و ژان ته‌ی بکه‌ین
سه‌ر بکێڵین و له چاوی نیشتمانا وه‌رکه‌وین
داری بێداری وه‌به‌ربێت و بزاڤی زێته ڕێ
حه‌ز ببیته ماڵپه‌رێک و پێکه‌وه تێیدا خه‌وین (کامیل شه‌ریف پوور)
تاكو دوندی سه‌ر به خۆيی ناگرێ ئارام دڵێك
هه‌ر وه‌كوو ئه‌نگوست و مستين بۆ دروشمێك كووڕه‌وين
داری ئازادی وه‌به‌ر بێ سێبه‌ری ئه‌و ديو كه‌وێ
بۆ گه‌شه‌ی ناسك نه‌مامان تێ ده‌كۆشين بێ خه‌وين
تيشكي ڕونی ڕێ نيشانده‌ر با گزنگێ شك نه‌به‌ين
چركه‌یه‌ك ده‌ربه‌ستی خۆرنين بێ هه‌دادان شه‌وڕه‌وين
ئێمه ڕۆله‌ی بێ به‌ڵێن نين ياری ڕۆژی ئه‌سته‌مين
چه‌ك له شانين بۆ نه‌یاران بۆ شرينيان خوسره‌وين (تاڤگه)
بسكی ئازادی به په‌نجه‌ی نه‌رمی تيشك شانه‌كه‌ن
تا له ژێر چارشێوی هه‌ورا خۆری گه‌ش بێن ده‌رکه‌وين
با به په‌نجه‌ی نوكی پێنوس! بۆ ژيان هه‌نگاو بنێين
له و سنور و دڕك و داڵه تا به كه‌نگێ هه‌ڵكه‌وين (ئه‌لف.ی پشكۆ)
ناکه‌وین! هه‌رچه‌نده ڕژده،ڕووگه ڕێگه‌ی ئاره‌زوو
نانه‌وین! گه‌رچی به زریانی دڕی خه‌م سه‌رنه‌وین! (ک.د ئازاد)
(لیره‌دا سه‌روا تازه بۆته‌وه تکایه له‌سه‌ر ئه‌و قافیه بنووسن)
یوسفی مسرین به زێد و نیشتمانی خۆ ئه‌مین
نادڕین داوێنی هیچ که‌س ئێمه ئه‌و نین؟و ئه‌مین! (ئه‌لف.ی پشکۆ)
نیشتمان! تۆ دلنیا به سه‌ر له پێناوت ده‌نێین
بووکی ئازادی بزانێ، شۆڕه‌لاوی سه‌رده‌مین!
هێزی ڕه‌ش هێزی نه‌یاران زۆر و بۆرن، بێ گومان
ئێمه ڕۆڵه‌ی نوێی خه‌باتین ناسره‌وین گه‌رچی که‌مین! (ک.د.ئازاد)
زێڕه خاکم ! کانی هیوا، سه ر له ڕێتا گۆیه گۆ
بێ سه‌رین بۆ بستی خاکت،بۆ ژووان دینه که‌مین
کۆرپه‌مان بۆ سه‌ربڕین و شێعره‌که‌شمان ڕه‌جمی ڕێ
گه‌رله جه‌غزی ئاگریش بین وه‌ک براییم بێ خه‌مین (م.ئه‌لف.یادگار)
دڵنیابن هۆزی ئه‌غیار،ده‌س له‌پیلان هه‌ڵگرن
ئێمه ئاسۆی نیشتمانین بۆ چیای خۆ،که‌ی ته‌مین
گه‌ر به‌تێخی تیروتانه‌ش سه‌ر که‌نه جه‌رگی وڵات
بۆ برینی نیشتمانم، ئێمه خوێ نین، مه‌رهه‌مین
داری ئازادی وڵاتم، وا نه‌زانن تینووه
دوێکه به‌فری سه‌رچیا بوین، ئێسته کانێاو چه‌مین
بۆ بزه‌ی سه‌ر لێوی دایکی نیشتمانی خۆشه‌ویست
ئیمه ده‌سته‌ی نووسه‌رانێش،تین و تاوی رۆسته‌مین
هه‌وری ره‌ش بێ شک ئه‌تارێ، مانگی زێوین دێته ده‌ر
تاکوو لوتکه رێ ده‌پێوین دڵنیاو خاترجه‌مین
داری به‌رمان، رۆژی شه‌خته‌و ته‌رزه لووکه راو ئه‌نێ
بۆیه ئه‌م هه‌ورازه ده‌برین، روو له‌کانگای به‌رهه‌مین(عه‌تا سالح پوور)
چونکه دایکی نیشتمان له بێشکه‌که‌ت راهاتوون
بۆ بلێسه‌ت ده‌سته چیله‌و بۆ شه‌وی تارت شه‌مین
تۆ به‌هه‌شتی خه‌ونه‌کانی جه‌وهه‌ری خامه‌ی خه‌یاڵ
له‌و چیات ده‌روێ گه‌زیزه‌ی وه‌ک هه‌ژار وخاڵه‌مین(ئازاد سه‌یدئیبراهیمی)
شاعيراني به شداربوو تا ئێسته: ئه‌حمه‌د ياسيني (پشكۆ)- ئه‌مين گه‌رديگلاني -سه‌عيد نه‌جاری(ئاسۆ)-
ميلاد ئه‌مانوڵڵاهي (يادگار)- ئيبراهيم ئيسماعيل پوور (شه ماڵ)- مسته‌فا عه‌دناني (ئاكام)-
سۆران حسه‌ينی- مه‌هين كۆهزادي (تاڤگه)-کامیل شه‌ریف پوور،
ک.د ئازاد-عه‌تا سالح پوور- ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی