تۆ...(ئازاد سه ید ئیبراهیمی )
تۆ...
تۆ تکه ئاوه‌نگی به‌یان ، ئه‌و گوڵه ده‌مبازه منم
تۆ شه‌به‌قی شه‌ونمی و ، مێرگی ته‌ڕ و تازه منم
سێ‌پــه‌ڕی کانیاوی بڵێ ، تیشکی له جێ ماوی بڵێ
بۆ دڵی من داوی بڵێ ، هه‌ڵگری ئه‌و ڕازه منم
ژینی ئه تۆ هه‌ستی ئه‌تۆ لاوک و هه‌ڵبه‌ستی ئه‌تۆ
بێ‌خود و سه‌رمه‌ستی ئه‌تۆ بێ‌حه‌د و ئه‌ندازه ، منم
هه‌ڵگری هه‌رچێکی هه‌ست ، وێنه‌یه‌کی جامی ده‌ست
گه‌ر بته‌وێ بۆ نه‌فه‌ست ، ئه‌و ده‌مه ده‌مسازه منم
ڕۆ ده‌چمه گۆلی چه‌مت ، ڕایه‌خه دڵ بۆ قه‌ده‌مت
سوێنده به شه‌کراوی ده‌مت ، ئاشقی ناوازه منم
چاوه له ڕێێ کانیه بۆت ، ئه‌و ده‌مه گۆرانیه بۆت
هه‌ستی دڵه با نیه بۆت ، ده‌نگی ئه‌و ئاوازه منم
سازێ که سۆزی له خه‌مه ، وێژه‌ری شه‌مزین و شه‌مه
بۆ شنه‌ی ئه‌و لێو و ده‌مه ، ڕایه‌ڵی ئه‌و سازه منم
ئێمه له ئاستت که نه‌وین ده‌ستی مه بگره نه‌که‌وین
ئه‌و که‌سه بێ تۆ له ئه‌وین ئاوه‌زی لاوازه منم
قاخه بکه‌ی باخی له‌شت بۆم به‌سه تۆزقاڵێ به‌شت
گاڵه بده‌ی ده‌رکه‌که‌شت ئه‌ڵقه‌ی ده‌روازه منم
ڕێم بده ماچێ بدزم ،تاکوو به ئه‌سپایی نزم
بێموو له کوڵمت بخزم ، پێم بده ئیجازه منم
هێنده له ده‌ورت ده‌گه‌ڕم ، بۆیه که لاواز و له‌ڕم
بتخه‌مه ژێر باڵ و په‌ڕم ، کۆتری تۆ بازه منم
لێره ئه‌ویناری ئه‌تۆ ، بۆ چه‌می بیماری ئه تۆ
یا له‌شی پڕباری ئه‌تۆ ، ڕۆحی له هه‌ورازه منم
ئه‌و که‌سه ناڕازی بکه‌ی ،بیکوژی ده‌ربازی بکه‌ی
مه‌کری بکه‌ی نازی بکه‌ی ،باوه‌شی هه‌ر بازه منم
+ نوشته شده در سه شنبه هفتم شهریور ۱۳۹۱ ساعت 0:30 توسط ئه وین
|
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی