نه ورۆزی91
نــه مــا سـۆمـا لــه چـاوانـم بــه جـارێ
لــه مــن تــۆرا نـیـشـانـه ی نـۆبه هارێ
ده نـــۆرم بـــۆ نـمــێ بــاران ، ده نـایــا!
ده بێ بارانـی بــه ردم لــێ بـبـارێ
په ل و پۆی داری هیوام گشت وه ریوه
بــه هــارێـکـم،بـه هـاری لــێ ده تارێ
ده بــێ بـه و ئاگری نه ورۆزه سووتێم
کــه وا هه ر چرکـه یه و بـۆته مشارێ
ئـه ویــنم مۆته یه،تۆبه م لـه عه شقه
تــه واوی یــادی یــارم بـــــۆتـــه ژارێ
---مه خۆ غه م((یادگار))مــزگێنیان دا
که مام نه ورۆز،به هارێ ، دێته شارێ
شه ڕابه،ژار! ئه گه ر ئه مجاره یان بێ
جلی سوور کاته به ر بووکی هه وارێ
بڵیێ خوایا له خوولیاکان وه ده ر بێ
به زینوویی بـبـیــنــێ ((یـــادگارێ))!
۱۳۹۰/۲۸/۱۲
سه قز ـ بۆکان

+ نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 1:3 توسط ئه وین
|
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی