چیرۆکی ڕزگاری
ته‌مه‌نی زستان رووی له ته‌واو بوون بوو.ورده ورده وه‌رزی کۆچ و ماڵاوایی هه‌وره ره‌شه‌کان له‌سه‌ر چیاکانی ئه‌م وڵاته خۆی ده‌نواند.بۆنی به‌هار هه‌موو جێگایێکی له‌به‌رگرتبوو و ئیدی ئاسمان سه‌کۆی سه‌رهه‌ڵدانی قشقه‌ڕه‌کان نه‌بوو. به‌فری سه‌ر لووتکه‌ی کێوه‌کان ده‌توایه‌وه و شه‌تاو به سه‌ر و رووی کێوه‌کاندا ده‌هاته خوارێ. ده‌تگوت ئه‌ویندارێکه
و بۆ یه‌که‌مین جار دڵداره‌که‌ی ده‌بینێ.گوڵ و گیا سه‌رله‌نوێ له خاک ده‌هاتنه‌ده‌ر و له کۆیله‌تی رزگار ده‌بوون.
داره‌کان که تا دوێنێ رووت و قووت له به‌رده‌م زستانی دیکتاتۆردا دیل و یه‌خسیر بوون
کراسی سه‌وزیان له‌به‌ر کردووه. باڵنده‌کانی کۆچه‌ری دیسان هاتنه‌وه بۆ وڵات و له باوه‌شی گه‌رمی نیشتماندا حه‌سانه‌وه. شۆڕه‌سواری به‌هاری، ره‌شه‌مه‌ی
مل‌هوڕ و مرۆڤ‌کوژی کوشت و باره‌گای زوڵم و زۆری له‌ناو برد. باڵنده‌کان دیسان له‌ناو دارستاندا له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵ ده‌فڕێن و به بینینی دووباره‌ی ئه‌وینه‌که‌یان ده‌یانچریکاند. به‌مجۆره دوو ئه‌ویندار له باوه‌شی نه‌ورۆزدا و له‌سه‌ر چیای خۆشه‌ویستی، ئاڵای رزگار
بوونیان هه‌ڵکرد و به خوێندنی سروودی ” ئه‌ی به‌هار ” سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند.
+ نوشته شده در شنبه بیست و یکم مرداد ۱۳۹۱ ساعت 4:0 توسط ئه وین
|
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی