بۆ ئه‌وینت : شێعری ئه‌کره‌م حه‌سه‌ن زاده(سه‌ریاس))
بۆ ئه‌وینت
ناتوانم وه‌سفی چاوت چاو که‌ژاڵی چاو خومار
دڵ ئه‌سیری چاوه‌کانته و خۆم ئه‌سیری عه‌یب و عار
دڵ ئه‌سیری به‌یتی شیرین نامی شێعری دیده‌که‌ت
به‌یتی ئه‌برۆت مه‌تله‌عێ بوو بۆ غه‌زه‌ل یا بۆ وتار
کاتێ چاوت هه‌لده‌هێنیی جێ ده‌هێلێ خه‌م دڵم
بێ نیگای تۆ دڵ ئه‌بێته ژووری ژینی پڕ له‌ژار
جارێ تر سه‌رده له ماڵم بێ تۆ سه‌رده ماڵه‌که‌م
سه رده، سه ردی که‌ی ڕه‌وایه لای وه‌فا و گه‌رمی نیگار
ناسکی و نه‌رمی و له‌تافه‌ت دا ئه‌باری له‌وگوڵه
سێبه‌ری زوڵفی په‌ڕه‌نگی پڕ مه‌ترسی و پڕ له ژار
تا ئه‌وینم خه‌ونی مه‌رگی یادواری تۆی نه‌بی
خۆشه‌ویستی چۆن ده‌تاشی بۆدڵێک به‌ردی مه‌زار
ناتوانم تۆ له‌بیرکه‌م بۆیه چاوت پێم ئه‌ڵێ
گه‌ر له‌بیرم که‌ی ئه‌بیته عاشقێکی بێقه‌رار
تاکوو سه‌ریاس دڵ نه‌خاته ڕاوی داوی چاوه‌که‌ت
بۆ ئه‌وینت که‌ی ده‌بێته شاعێرێکی وه‌ک هه‌ژار
شێعر: ئه‌کره‌م حه‌سه‌ن زاده(سه‌ریاس)
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی