هاوڕێی خراپ شێعری مامۆستاقانع
که وه‌ختێ به‌یان تلووع ده‌ر ئه‌که‌وت بولبولی هه‌ژار ئیتر نه ئه‌سره‌وت
به‌ئاوازی خۆش به‌نه‌غمه‌ی حه‌زین دار‌و دیواری ئه‌هێنا گرین
وه‌ک ئازیز مردوو له سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ سه‌دای چه‌هچه‌هه‌ی ئه‌یدا له ناودڵ
هه‌ر تاوێ ده‌نگێ هه‌رسات مه‌قامێ هه‌ر کاتێ شێعرێ هه‌ر ده‌م که‌لامێ
موخته‌سه‌ر بولبول به گریه و زاری پیاوی سه‌وق ئه‌کرد بۆ بێ قه‌راری
قه‌له‌باچکه‌که زۆر پێ ناخۆش بوو له‌داخی بولبول دایم بێ هۆش بوو
ئه‌یوت ئه ی خوا به‌ختم بۆ وایه ؟ بۆ بووم به هاوڕێ ئه‌م بێ حه‌یایه ؟
ئه‌گه‌ر به‌دبه‌ختی و بێ شانسی نه‌بێ! ئاخر من له کوێ و ئه‌م سازنه له کوێ ؟
خوایه نامه‌وێ هێلانه‌ی ناو گوڵ به‌و شه‌رته نه‌بم به هاوده‌م بوڵبوڵ
لایه‌ق شه‌ئنی من گه‌ر خودا بیدا که‌رێ بتۆپێ له قه‌راخ دێ د ا
له به‌ین سه‌گه‌ل دا کوتێ بڕفێنم تا ده‌مم ئه‌گرێ بۆ خۆم بقڕێنم
بولبولیش ئه‌یوت خوای بانی سه‌ر مردن خۆشتره له ره‌فێقی که‌ر
خۆزگه‌م به‌و که‌سه بۆ خۆی مردووه له هاوڕێتی که‌ر نه‌جاتی بووه
چه‌ن خۆشه که من نه‌غمه بخوێنم ده‌ماری خه‌فه‌ت له دڵ ده‌ر بێنم
ره‌فێقه‌که‌یشم یا خوێنده‌وار بێ یاخۆ عه‌وامێ ژیر‌و هوشیار بێ
ئێسته ئه‌م که‌ره‌م چۆن بۆ تێ بگات ؟ چۆن تێ گه‌ێینم له ئه‌ده‌بیات ؟
چۆن تێ گه‌ێینم که ئه‌دیب چاکه ؟ که پیاوی ئه‌دیب خادم به خاکه
هه‌ر به ئه‌دیبه لاچوونی میحنه‌ت هه‌ر به ئه‌دیبه هوشیاری میلله‌ت
هه‌رقه‌ومێ قه‌دری ئه‌دیبی زانی ئه‌گاته مه‌قسه‌د زۆر به ئاسانی
گه‌ر ئه‌دیب نه‌بێ میلله‌ت مردووه هه‌ر بژی ئه‌دیب ئه‌دیب زیندووه
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی