پایــیــزه دار و  ده وه ن ڕه نـــگ زه رد ه

با تــــه زو  سه رده بـــه تۆز و گـــه رده

دیاره لای شه خته یه  نا خۆش خه وه رێ

داره خۆی  ده ڕنێ خه زڵ  هه ڵده وه رێ

هــــه وره ڕه ش پـۆش وبـه گـریــه ونـاڵـــه

سه ره تای شیـــوه نی مــــه رگی ساڵــه

به گژه ی سه ردی هه ناسه ی که ژو کۆ

ژیـــنی خۆی هاته وه بـیــــر پیره هه ڵۆ :

داخـــه کـه م بــۆ گوڕ و تـیـنـی جـوانــیـم

ئه و  ده مه ی چوخن وچـــبـــووم بۆ وانیم ؟

هــێزو ســۆمای نــییـــه بــاڵ وچـــاوم

مامــــه وه گــــرده نشــــین بـــــێ ڕاوم

دووره گۆشت پۆڕو که وم ورده که وم

گۆشته نێچـیــرێ مه گه ر بــێتــــه خه وم

وا هــــه ڵۆی مــردنــه ڕاوی کـــردم

ڕاو بــــه تــــــا ڵـــی مـــنــه هاکا مـــردم

مــردنیـــش هــێنــده نــه ســووکه و سانا

سه ری لــێ گـێـژه هــــه زاران زانـــــا

چـــم بــه ســـه ردێ  کــه نه مام ومردم

پــه ڕی به ربــایـــه ک وخـــــۆڵـی وردم

گیان به ره وکوێ ده فڕێ ڕوون نییه بۆم

تــۆ بـــڵێی بـچـتـه وه  لای بــاوه هــه ڵۆم؟

تو بــڵێی ڕاوێ هـه بێ لـه و بــه رزه ؟

پاش هه موو چه رمه سه ری ئه م عه رزه

داخـم ئـه و ڕازه لــه بــن سه رپــــۆشـه

ســه فــه ری  نـــا بـــه ڵه دی نـــا خۆشـه

دڵ و  د یـــده م کــه بـــه دونــیـــا فــێره

چـــه ندی پــێم بکرێ ده مــێنــم لــێره

ژیــن گـــه لــێ شــیــرینه فـیـزی ناوێ

بۆ مه به سـت سـه رده نه وێنــم تـــاوێ

چـــــاری ئـــه م ده رده لــه لای قاڵاوه

گـــه رچـی زۆر پــیــره به لاوی مـــــاوه

ده چـــمــه لای و بــه وه چـــم لــێ نایه

ڕه شــیـیـه وئـــاوی ژیـــانــی لایـــــــــــه

سه ر نه وی دای له‌ شه قـه ی شـا بــاڵان

هــــاتــه وێرانه یـــه کـــی جــــێ مــاڵان

بــوو به مـــیــوانی قه لـێکی ڕووڕه ش

چـــه په ڵ و ڕژد و له مه ردی بێ بـــه ش

قـــه ل قــڕی لێم مه یه پـێش زۆرداری

خوا شوکــر زۆر به  کـه نه فــتــی دیــاری

زوو بـه چــیـت لــێم گه ره که پێم بێژه

دوور له مــن بگــره لــه شــم به نــوێژه

وتــی : ئه ی لاله قه لــه ی هه ر لاوم

پـــــیــرم و زۆر له مـــــه رگ تـــرســــاوم

هــه مـه پـرسێک و ده بــێ بــمبــووری

هـــۆی چــییــه تـۆ کـه لـــه مــردن دووری ؟

وه ک ده ڵێن ئێوه به چــل ساڵ بـاڕن

تـووشـی تـووش نـا یـه ن وکــۆسپ وبـــا رن

ڕێیــه کــم پــێ بــڵێ بـــۆ هه ر مانم

تـووی لات ده ست ده کــه وێ ده رمــــانـــم

سوێند ئه خۆم پــا شی هـه تا بـشـمـێنـم

هــه رکــه وێ ڕاوی بکــه م بـــــۆت بـێنـم

قــه ل گــو تی : هــۆزی هـــه ڵۆ زۆر خـاون

ســــه یـره لام چــۆنه کـه خــاوه ن نــاون

با ب و کــاکــت بـه نــه زانــی مـــــــــردن

بـیـری سـه ربـه رزیـــه وای لــێ کـــــردن

هه رکه ســێ به رزه فـڕه زوو ده مــــــــرێ

بــای بـڵنـدا یـی ســــــــه رو دڵ ده گــــرێ

مــــاڵی ئــێوه کـه لـه لــووتـکـه ی کــێوه

لای جــن و دێوه بــه ڵای زۆر پـێـوه

خـوێنـه پـۆڕ پـورگی ده خـاتـه خـــوێنـــێ

گـۆشـتـی کـه وی تـازه گـــرفـتی دێنـــــێ

جگـه ر و سـی و د ڵــی مــامـر ژه هـــره

تا وه هـا بی  تــه قـه لات بـێ بــه هـــره

ده تـه وێ زۆر بـژی خـۆش ڕابـوێـری

خۆ له پــه نــد م گه ره که   نه بـوێری

وه ره وه ک ئـێمه بـژی نـزم ونــــه وی

شه وله سه رگه نده ڵه دارێک ده خــه وی

خــواردنــی باشــی کـه تـۆ نـه تدیــــوه

گۆشــتـی بارگــیـنـی گـه نـی و تـۆپـــیــوه

کـردنـی چـیـنـه له پـــه یـن و شـیـاکــــــــه

تـــاو و تـیـنـی لـه شـه  بـــۆ دڵ چـــاکــــــه

پـه نـدی بـــا پـیـره بـه مـیـرات مــــــــاوه

خـوێنــی زامـی کــه ره، ســۆ مــای چـاوه

گـفـتـی مـن گـه وهـه ره بـۆت هـه ڵڕێژم

تـاقـه دوو  ڕێت لـه بـه ره پـێت بـــێژم :

یــان لـه نـاو بـۆ گـه ن و نـزمـایـی ژیــــــــان

یـان بـه سـه ربـه رزیه وه   بـسـپــێره گـیـان

ڕا چــه نـی لـه م وتـه یـه  پـیـره هــــــــــــــه ڵۆ

ها تـه بـه ر چـاوی گه لێ کـه نـــد وکـــــڵۆ

کــه وتـه نـاو گـێژی خـه یـا ڵات  وخـه مــــان

مـان ئـه گـه ر  وابـێ چ شـیـریـنـه نـه مـــــان

وتـــی : پـیـرۆز بــــێ له خـۆت ئـه م ژیـنـــــه

جـــه ژنــی تـۆ بـۆ  مـه شـه پـۆڕ و شـیـنــــه

کـێ بـه سـه ربـه رزی ژیـا بــێ   تــــــــــــاوێ

ژیـنـی قــا ڵاوی بـه پــووشــێـک  نــــــــاوێ

چـاوه ڕێی مـه رگــه گـیـان بـا بــــــــیبــــا

پـه ڕو بـا ڵــــم لـه چـیـا بــا بــــی بـــــــــا

بـه هـه ڵۆیــی کــه لــه ژیــن بـێ به ش بــــــم

نــه ک هـه زار سـا ڵه  قـه لـی ڕوو ڕه ش بـم

بـۆ  شـتـێک ئـێسـتـه لـه خـۆم بـێــــزا ر م

مـن هـــه ڵۆ  بـۆ چـی بـه تـۆ بـوو کــــــــــــــا رم ؟

مـه رد ئـه گـه ر کـا ری بـه نـا مـه ردانـــــه

ده ردی ســه ر بــاری هـه مـوو ده ردانـــــــــــــه

کـه و تـه  خـۆ   دای لـه شـه قـه ی بـاڵ دیسا

ئا گــرێکــی لـــــه   ده روون   دا یــیــــســـــــــا

ڕاسـتـه خـۆ بۆ   ســه ر هــه ر  بــۆ ســه ر چـوو

هـه ردی به جی هـیـشت وله هه وران ده رچــــوو

قـــــه ل هـــه زار ســا ڵ ژیــا  بـه و تــه رزه

سـه ر نـه وی، هـێشـتـا  هـــــــه ڵۆ  هـه ر بـه رزه

(ترجمه کردی شعر عقاب دکتر پرویز ناتل خانلری توسط مامۆستا هه‌ژار)