سۆران کوردستانی:ئەم ژیانە ژینەژانە
سۆران کوردستانی:ئەم ژیانە ژینەژانە
ئەم ژیانە ژینەژانە
ژین چیە؟ دەردێ گرانە
هەرکەسێ لەم خاکدانە لەم تراویلکەی جیهانە
دەسپڕه یا دڵپڕه
گیرۆدەیی بادی خەزانە
هەر ڕووەو مەرگ و نەمانە ..
ئەم ژیانە ژینەژانە
ژین چیە؟ ژەنگاری گیانە
سەد هەزاران تاسەیە
وەسڵێک و سەد جار دوورییە
یەک خەندە و سەد چاوی گریانە
شەرحی دەردی ئیشتیاقە
یان حەدیسی دەردی هیجرانە
ئەم ژیانە ژینەژانە
ژین چیە؟ ئازاری گیانە
تینگیی مەغز و رەگ و پۆس
گۆمی قووڵ و مەندی ئاواتە
خەوی ئاڵۆزی ئینسانە ..
ئەم ژیانە ژینەژانە
ژین چیە؟ سوێراوی حەسرەت
زایەڵەی ناکامی و تاڵاوی مەینەت
دڵسووتانە
گرَگرَانی ئاگری گرَکانی گیانە ..
ئەم ژیانە ژینەژانە
ژین چیە؟ زیندانی گیانە
گەردشی پەرَگاری گەردوون
سوورَی گۆچانی ستەمکار
کایەیی بەخت و هەل و زێرَ
کەڵکەڵەی مێشکی هەوایی
ئێش و ئەشکەنجەی رەوانە
دەردی دڵ بۆیە گرانە ..
ئەم ژیانە ژینەژانە
ژین چیە؟ شانۆی خەمانە
تفڵ و گەنج و پیر هەر یەک
بەستەیی چەرخی زەمانە
کامەرانی و نەشئەیی دنیای زێرَ و زۆر دوو رۆژە
چەند بمێینێ چۆن بسوورَێ
یەک بەهار و یەک خەزانە ..
ئەم ژیانە ژینەژانە
لادە سۆران لەم جیهانە
هەر رووەو ئاسۆیی عیشق برَوانە
هەستە !
هەڵدە ئەم پەردەرَشەی خومخانەیی زیندانی گیانە
بادەکەی رووناکی عیشقە ئاوی سەرچاوەی ژیانە ..
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی