کۆڵانی ئه‌وین ((عدنان یاراحمدی(ئه‌ژین))
به کۆڵانی ئه‌وینی قه‌ت خه‌یاڵیشم گوزه‌ر ناکا
که ده‌یزانم به سه‌ر دڵیا چ ئاهیشم ئه‌سه‌ر ناکا
وتم دوری ده‌مرکێنێ گڕی ئه‌شقی له نێو دڵما
له ڕووی دوور بێ دڵی شێتم به بێ باڵای به سه‌ر ناکا
وتم یا ڕه‌ب نه‌زانێ که‌س له تێشکی نیو نگای چاوی
ته‌زۆیێ هات به نێو دڵما که عاله‌م بێ خه‌به‌ر ناکا
قسه‌و باسی دڵی خۆمم به گوێچکه‌ی بای شه‌ماڵ چرپاند
بڵێی سوزه‌ی نه‌سیم چی بوو که ئاهه‌نگی سه‌فه‌ر ناکا؟
گوڵی عه‌شقم له سینه‌م دا حه‌شار داوه،ده‌ڵێ بۆچی؟
بڵێن قه‌ت با‌غه‌بان باغی گوڵی خۆی بێ چه‌په‌ر ناکا
چ ها هه‌ستم ببزوێنێ له نازێکی به‌دی ده‌كرێت
بڵێی به‌و گشته جوانیه‌ی بۆ جلی کوردی له به‌ر ناکا؟!
له نێو شێواوی ئه‌م بازاڕه دۆڕان بوو به‌شی ،بێجگه
ئه‌وه‌ی قه‌ستی ئه‌وینی کرد له سه‌ودای قه‌ت زه‌ره‌ر ناکا
ئه‌وین و خاکی خاوێنمان به سووکی هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن
ئه‌وه‌ی عاقڵ بێ ڕووی له‌و جۆره ئینسانانه هه‌ر ناکا
چییه عه‌دنان چ دڵخۆشی که دڵبه‌ر گوێ له‌تۆ بگرێ؟
نه‌خێر بی زانه قه‌ت یارت به شێعریشت نه‌زه‌ر ناکا
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی