شێعرێکی هاوبەش
لەم شەوانە لە ڕێگای سەقز -تاران بوم کە کاک ئەحمەد یاسینی لە کاتژمێری دوی نیوەشەودا ئەم شێعرەی بە پەیام بۆ ناردم ،زۆرم لا جوان بوو،منیش وڵامەکەم بۆ ناردۆ
پەشۆکاوم،دڵم تەنگە بە جارێ
لە چاوانم ،خەمی دووریت دەبارێ
ئەوا گرشەی شەمیلەم بۆ نەماوە
هەواری ئەشقی شەم بۆ خاڵی ماوە
بە سۆزی من دەناڵێنێ دڵی نەی
خودا کەی بێ،خودا کەی بێ،خودا کەی
وڵام
مەخۆ خەم ئەی هەناسەی ڕۆحی شیرین
کە وا دووری لە یار و دۆستی دێرین
لە ناڵەی تۆ شەمیلەت با خەبەر بوون
بەڵێنی بێ شەوی زینت دەبێ ڕوون
دڵی کەیلی شەمیلەی چاو کەژاڵێ
لە سۆزی تۆ ئەویش وەک نەی دەناڵێ
پێشکەش بێت بە دۆستی خۆشەویستم کاک حەمە ساڵە
+ نوشته شده در سه شنبه سیزدهم تیر ۱۳۹۱ ساعت 2:33 توسط ئه وین
|
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی