هــــه‌نــــاســــه( ئه‌حمه‌د یاسینی (پشکۆ) )
بـه گۆشـه‌ی چــاوی بــادامـی! کـه‌شـێ لـه‌م چــاوه بــڕوانــه
دڵـم کانـگـای ئــه‌ویــنـه‌و ســۆز، ئــه‌ویـنــداری وه‌فـا و مـانـه
به‌گۆشه‌ی له‌چکه‌که‌ی که‌سکت ده‌بێ شووشه‌ی دڵم بسـڕه
تـه‌پ و تـۆزی خـه‌فـتبـاری کـه بــاری سـه‌ر، سـه‌ر و شـانـه!
لـه ئـاویــنـه‌ی بـــزه‌ی رووتا ده‌بـیــنـم! ئــایـــه‌تـی یـــه‌زدان
کـه‌زی هـه‌سـتـم که تاڵ تاڵه، به په‌نجـه‌ی تـۆی ده‌که‌م شـانـه
به‌هه‌نگی چاو! مژیت شیـله‌ی هـه‌ڵاڵه‌ی! ئه‌و دڵـه‌ی سوورم
چ شیـریـنـه شه‌که‌ر لێوم که‌من هـه‌نـگ بم ئـه‌تـۆ شـانـه!
به چــاوی راکـشـاوی خۆت! به‌ڵێن بێ من هه‌تاکـوو هـه‌م
هــه‌نــاســه‌و هه‌ست و تاسه‌ت بم منی بێ ماڵ و کاشانه
له پـێـتـه‌ختی حــه‌ز و ئه‌شــقا، چ کـۆشـکـی شــاهــی رازاوه!
بـه بـارشت و کـزه‌ی ((پشکـۆ)) بزانێ گه‌ر، کـه‌لـی خـانه!
نه‌بوو بـڕیـار چه‌کی پێنووس هه‌وێنی ئـه‌شق و مـه‌شقم بـێ
به‌ڵام ئـه‌مـڕۆ قـه‌ڵـه‌م دیـلی ئـه‌ویـن هـایـکــۆو شڵک ڕانه!
ئـه‌حـمـه‌د یاسـیـنـی پشـکـۆ 2 /3/91
کە دەستی ڕۆژگار جەرگی هەژاندی